'حکوومه‌تی ئێراق به‌ته‌مایه نه‌وتی که‌رکووک بداته کۆمپانیایه‌کی هۆلاندی';
مانشێت »» ئابووری ئه‌م لینکه [118] جار بینراوه
حکوومه‌تی ئێراق به‌ته‌مایه نه‌وتی که‌رکووک بداته کۆمپانیایه‌کی هۆلاندی
هه‌ینی، ۲۴ی ره‌زبه‌ری ۱۳۸۸ی هه‌تاوی
رێنێسانس نیوز؛ کۆمپانیای هۆلاندی (رۆیاڵ داچ شێل) دانوستانی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ناوه‌ندیی ئێراق کردووه له بابه‌ت وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی که‌رکووک، که له ئێستادا بابه‌تی کێشه‌ی نێوان کورده‌کان و حکوومه‌تی ناوه‌ندییه.
بۆرسه‌ی (داوجۆنس)ی ئه‌مریکی که ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوکردۆته‌وه، به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌کانی خۆی له کۆمپانیای "شێل" رایگه‌یاندووه که دانوستانه‌کان مانگی ژوه‌ن ـ مانگی شه‌شی زایینی ـ ده‌ستیان پێکردووه و کارمه‌ندێکی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێڕاقیش هه‌واڵه‌که‌ی پشتڕاست کردۆته‌وه. هه‌ر به گوێره‌ی هه‌مان راپۆرت بڕیاره له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا نوێنه‌رانی کۆمپانیای ناوبراو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێڕاق کۆبێته‌وه.
له دانوستانی هاوینی رابردوودا، کۆمپانیاکه پێشنیاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێراقی په‌سه‌ند نه‌کردووه که ویستوویه‌تی بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتی زیادی که کۆمپانیاکه به‌رهه‌می دێنێ، دوو دۆلاریان بداتێ. ئه‌مه به‌گوێره‌ی کارمه‌ندێکی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێراق که هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕوون کردۆته‌وه که "بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که به فه‌رمیی ببێت، ده‌بێ سه‌رۆکوه‌زیران ئه‌رێی بکات."
کۆمپانیای Shell ـی هۆلاندی، به هاوکاریی هه‌ردوو کۆمپانیای CNPC و Sinopec ـی چینی و TAPO ـی تورکی، په‌یمانی داوه رێژه‌ی وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی که‌رکووک بگه‌یه‌نێته 825000 به‌رمیل، که ئێستا ته‌نیا 600000 به‌رمیلی لێ وه‌به‌ر دێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌که یه‌کێکیش له کێشه‌کانی ئه‌و گرێبه‌سه‌ته، ئه‌وه‌یه که وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێراق نایه‌وێ بازرگانی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای Sinopec ی چینی‌دا بکات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند پشکێکی له چاڵه نه‌وته کوردییه‌کان کڕیوه. وه‌ک راپۆرته‌که نووسیویه‌تی "بهغدادلهبیری ناچێته‌وه که کورده‌کان گرێبه‌ستێکیان له‌گه‌ڵ کۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان مۆر كردووة..
No comments:
Post a Comment